پۆلیسی فیدراڵی باندێكی 10 كەسی دەستگیردەكات

دوایین نوێکردنەوە 2023-03-02 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی ڕایدەگەیەنێت باندێكی 10 كەسی لە بەغدای پایتەخت دەستگیركردوە كە تۆمەتبارن بە بازرگانیكردن بە ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤەوە.

فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی ئاماژەی بەوەدا: بەپێی فەرمانی دەستگیركردنی دادوەری، و بە هەوڵێكی ئەمنیی، هێزێك لە لیوای نۆزدەی پۆلیسی فیدراڵی و فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی دژە بازرگانیكردن بە ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤ، باندێكیان دەستگیركرد كە پێكهاتبوو لە 5 پیاو و 5 ژن.

ئەوەش خراوەتەڕوو: دوای بەدواداچوونی ورد زانیارییە ئەمنییەكان پشتڕاستیان كردەوە لە تێوەگلانی ئەم باندە لە بازرگانیكردن بە ئەندامەكانی مرۆڤ.

ڕونونیشكراوەتەوە: ئەندامانی باندەكە لە ناوچەی شەعب لە بەغدا دەستگیركراون، سەرجەمیان ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراون بۆ ئەوەی ڕێكارە یاساییەكان لەگەڵیان بگیرێتەبەر.