سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و سكرتێرى گشتيى ‏UN‏ كۆبوونه‌وه‌‏

دوا نوێکردنەوە: 2023-03-02 00:00:00 - سەرچاوە: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان

پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2023/3/2 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى ‏هه‌رێمى كوردستان، له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى هه‌ولێر، پيشوازى له‌ به‌ڕێز ‏ئه‌نتۆنيۆ گۆتێرێس، سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان كرد.‏ پاشان له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا به‌ ئاماده‌بوونى به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ‏په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌نگاوەكان و گفتوگۆى نێوانيان بۆ چاره‌سه‌كردنى ‏كێشه‌كان، كارنامه‌ى […]