ژمارەی ئەو پەنابەرە ئۆكرانیانەی چوونەتە ناو خاكی پۆڵەندا 10 ملیۆنی تێپەڕاند

دوایین نوێکردنەوە 2023-03-02 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

ژمارەی ئەو پەنابەرە ئۆكراینیانەی لە دەستپێكی جەنگەوە تا 28ی شوباتی ئەمساڵ چوونەتە ناو خاكی پۆڵەندا، 10 ملیۆنی تێپەڕاند.

هێزەكانی پاسەوانی سنووری پۆڵەندا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر، بابەتێكی بڵاوكردووەتەوە و تیایدا ئەوەی وەبیرهێناوەتەوە كە لە دەستپێكی جەنگی رووسیا-ئۆكرایناوە لێشاوێكی گەورەی كۆچ دەستی پێ كردووە.

ئاماژەی بەوەش داوە كە تەنها دوێنێ 20 هەزار و 200 كەس لە ئۆكرایناوە هاتوونەتە ناو سنووری پۆڵەندا و هاتووە: "لە دەستپێكی جەنگەوە تا ئێستا ژمارەی ئەو كەسانەی لە ئۆكرایناوە چوونەتە پۆڵەندا، 10 ملیۆن و 137 هەزار كەس بووە".

هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو كە ژمارەی ئەو هاووڵاتییە ئۆكراینییانەی پۆڵەندایان جێهێشتووە هەشت ملیۆن و 232 هەزار كەس بووە.