لە یادی ڕاپەڕینی گەلی كورد لە بەهاری 1991 دا مەڵبەندی 7ی ڕانیەی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: جەماوەری دەڤەری ڕاپەڕین 32 ساڵە دەست و پەنجە لەگەڵ دەیان كێشەو گرفتی حوكمڕانی كوردی نەرمدەكات.
مەڵبەندی ڕانیەی یەكگرتوو رایگەیاندوە: ئەمساڵ لەكاتێكدا ئەم یادە دەكەینەوە كە لە بری دڵخۆشی خۆڕسكانەی جەماوەرو پێشكەشكردنی خزمەتگوزرایەكان بەگشتی و كاركردنی تەواو بۆ هێنانەدی ئامانجەكانی ڕاپەڕین، بەداخەوە خەڵكی كوردستان و جەماوەری دەڤەری ڕاپەڕین دوای 32 ساڵ دەست و پەنجە نەرمدەكات لەگەڵ چەندین كێشەو گرفتی قوڵی نەخوازراودەكە تەنگی بە ژیان و ئاوەدانی وڵات هەڵچنیوە،بەجۆرێك میللەت لە سەرەتاییترین ماف و خزمەتگوزاریەكانی بێ بەشە.
مەڵبەندی رشانیەی یەكگرتوو ئەوەشی خستۆتەڕوو: پرسێكی تری گەورەی دەڤەرەكە لە نەبوونی هەلی كارو دەرفەتی دامەزراندنی گەنجان دوای تەواوكردنی خوێندن خۆی دەبینێتەوە، لە بەرامبەردا كۆچی بەلێشاوی گەنجان بەرەو نادیارو ڕێگای هات و نەهاتی هەندەران كە لەمڕۆو داهاتووشدا وڵات بێ بەش دەبێت لە تواناو لێهاتوویی ئەم توێژەو ڕەنج و كۆششیان دەڕواتە خزمەتی وڵات و شوێنانی تر.