دیجیتاڵ میدیای سپێده
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی گەیشتە قاھیرە پایتەختی میسر کە لە میانیدا لەگەڵ سەرکۆماری ئەو وڵاتە، عەبدولفەتاح سیسی کۆدەبێتەوە.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە، محەمەد شیاع سوودانی گەیشتووەتە قاھیرە.
راشیگەیاندووە کە سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بەگەیشتنی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی قاھیرە لەلایەن سەرۆکوەزیرانی میسر، مستەفا مەدبولی پێشوازیی لێکراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە محەمەد شیاع سوودانی لە میانی سەردانەکەی بۆ قاھیرە لەگەڵ سەرکۆماری میسر، عەبدولفەتاح سیسی و ژمارەیەک لە گەورە بەرپرسانی دیکەی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
باسی لەوەش کردووە کە لە میانی کۆبوونەوەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و گەورە بەرپرسانی میسر، لەبارەی ژمارەیەک دۆسیەی ھاوبەشیی نێوان بەغدا و قاھیرە گفتوگۆ دەکرێت.