سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له‌ ميرى ئێزدييان كرد

دوا نوێکردنەوە: 2023-03-06 00:00:00 - سەرچاوە: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان

پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2023/3/6 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى ‏هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز مير حازم ته‌حسين به‌گ، ميرى ئێزدييان ‏كرد.‏ له‌ ديدارێكێدا دۆخى ئێزدييان له‌ كه‌مپه‌كانى ئاواره‌يى و شه‌نگال و له‌ ده‌ره‌وه‌ى ‏وڵات تاوتوێ كرا و تيشك خرايه‌ سه‌ر به‌رده‌واميى پرۆسه‌ى ڕزگاركردنى ڕفێنراوانى ‏ئێزدى و ژيان و گوزه‌رانى ڕزگاركراوان و چۆنيه‌تيى يارمه‌تيدانيان.‏ هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ […]