دەستەی دەستپاكی عێراق سزای 7 ساڵ زیندانی بە غیابی بەرامبەر بە بەرپرسانی پێشووی مانگی سوور دەركرد.
بەپێی زانیاریەكانی بەشی لێكۆڵینەوەی دەستەكە: دادگای تاوانەكانی كەرخ، سزای 7 ساڵ زیندانیكردنی بە غیابی لە دژی هەر یەك لە سەرۆكی مانگی سوورو ئەمینداری گشتی و بەڕێوەبەری پێشووی ژمێریاری لە كۆمەڵەكەدا، بۆ جێبەجێكردنیان لە ساڵی 2017بە كڕینی تایەی تایبەت بە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆ كە بووە هۆی زیانگەیاندن بە پارەی گشتی.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو بەڵگانەی لە دۆسیەكەدا بەدەست هاتوون كە بە لێدوانەكانی نوێنەری یاسایی مانگی سوور و لێكۆڵینەوە كارگێڕییەكان و دەفتەری بڕی زیانەكان نوێنەرایەتی كراون، قەناعەتبەخش بوون بۆ ئەوەی دادگا تۆمەتبارەكە سزا بدات بەپێی بڕگەكانی مادەی (340)ی لە (یاسای سزادانی) عێراقی
ئاماژەی بەوەشكردووە : دادگا بەپێی ئەو مادەیەی پێشتر ئاماژەی پێكراوە، فەرمانی دەستگیركردنی لە دژی سزادراوان دەركردووە و لایەنە پەیوەندیدارەكانی لە جێبەجێكردنی ئاگاداركردووەتەوە.