په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، له‌ ڕۆژى جيهانيى ئافره‌تاندا

دوایین نوێکردنەوە 2023-03-08 00:00:00 - سەرچاوە: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان

ڕۆژى جيهانيى ئافره‌تان به‌ گه‌رمى له‌ ته‌واوى ژنانى كوردستان، عێراق و جيهان ‏پيرۆز ‏ده‌كه‌م، ‏هيواى سه‌ركه‌وتنى زياتر، كۆڵنه‌دان و به‌رده‌وامييان بۆ ده‌خوازم.‏ ئافرەتان ساڵانێکی زۆرە خۆيان ڕێكخستووه‌ و لە هەموو بوارەکاندا خەبات دەکەن ‏بۆ ‏‏دابینکردنی مافە ڕەواکانیان و بنبڕکردنی چەوساندنەوە و توندوتیژی و ‏به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ‏‏نایەکسانی. وه‌ك چۆن پێشتر له‌ بوارى چاكسازيى ياسايى، ‏سياسه‌تى كۆمه‌ڵايه‌تى، سه‌ربه‌خۆييى […]