سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا كۆبووه‌وه‌‏

دوایین نوێکردنەوە 2023-03-08 00:00:00 - سەرچاوە: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان

به‌يانيى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2023/3/8 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان، پێشوازى له‌ خاتوو ئەنالینا بێربۆک، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا كرد.‏ له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا به‌ ئاماده‌بوونى به‌ڕێز شێخ جه‌عفه‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ‏سوپاسى هاوكارى و پشتگيريى سه‌ربازى و مرۆيى و سياسيى ئه‌ڵمانياى بۆ عێراق و ‏هه‌رێمى كوردستان كرد، هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆر هێشتا ‏به‌رده‌وامن، بۆيه‌ عێراق […]