سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ردانى ئيمارات ده‌كات

دوایین نوێکردنەوە 2023-03-09 00:00:00 - سەرچاوە: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان

پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2023/3/9 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى ‏هه‌رێمى كوردستان به‌ بانگهێشتى فه‌رميى به‌ڕێز شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نه‌هيان، ‏سه‌رۆكى ئيمارات، به‌ره‌و ئه‌بوزه‌بى به‌ڕێكه‌وت.‏ له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆکی ئیمارات، په‌یوه‌ندییه‌کانی عێراق و هه‌رێمى ‏كوردستان له‌گه‌ڵ ئیمارات، بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش، دۆخى عێراق، دوايين پێشهاته‌كانى ‏ناوچه‌كه‌ و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى […]