سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك محه‌مه‌د بن زايد ئال نه‌هيان كۆبووه‌وه‌

دوا نوێکردنەوە: 2023-03-09 00:00:00 - سەرچاوە: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌ 2023/3/9 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ بانگهێشتى فه‌رميى به‌ڕێز شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نه‌هيان، سه‌رۆكى ئيمارات، گه‌يشته‌ ئه‌بوزه‌بيى پايته‌ختی ئه‌و وڵاته‌. له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كى دۆستانه‌دا، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و به‌تايبه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئيمارات، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌، تاوتوێ […]