زانیاری تایبەت لەسەر تەکنەلۆژیای نوێی بارگاوی کردنەوەی خێرای ئینفینیکس

دوایین نوێکردنەوە 2023-03-10 00:00:00 - سەرچاوە: شـه‌فـه‌ق نيـوز

لە ژێر ڕۆشنایی ململانێ توندەکەی نێوان کۆمپانیاکانی تەکنەلۆژیا بۆ پەرەپێدانی تواناکانی بارگاوی کردنەوەی خێرا بە وایەر، کە وایکرد لەگەڵ تێپەڕبوونی هەر مانگێکدا شایەتحاڵی شکاندنی ژمارەی پێوانەیی جیهانی نوێ بین، ئینفنیکس تەحەداکە بەرز دەکاتەوە بۆ قۆناغێکی تەواو نوێ وەک پێشەنگ براند لە کەرتی تەکنەلۆژیا ئامادەکاری دەکات بۆ خستنەبازاڕی یەکەم بارگاویکەرەوەی بە وایەر بە توانای 260 وات * (( بە شکاندنی ژمارەی نزیکترین ڕکابەرەکان وەک کۆمپانیای Realme بە مۆبایلە نوێیەکەی GT 3 کە لە کۆنفرانسی MWC 2023 بەرشەلۆنە بە توانای 240 وات ڕاگەیەندرا ))* ()، ، بە شێوەیەکی ناوازە یەکێکە لە  پێشەنگی کۆمپانیا تەکنیکییەکان

 لەکاتێکدا بلۆگەکەمان نەیتوانی وردەکاری زیاتر لەسەر مۆبایلی داهاتووی ئینفنیکس بەدەستبهێنێت کە لەگەڵ ئەم بارگاوی کەرەوەیە دا دێت جگە لە دەرکەوتنی لە وێنە دزەپێکراوەکەی تەنیشت یەکێک لە مۆبایلەکان، کە پێدەچێت تاڕادەیەک لە زمانی دیزاینی مۆبایلی ZERO Ultra نزیکتر بێت. کە لە چارەکی کۆتای ساڵی ڕابردوودا بە بارگاوی کەرەوەیەکی 180وات خراوەتە بازاڕەوە.

 سیستەمی نوێی بارگاوی کەروەی 260W بە پەمپێکی 4 لایەنی 100W و دیزاینی بازنەی AHB (. Advanced High-Performance Bus ) 

لەگەڵ کۆنترۆڵی سەلامەتی بارگاویکردنەوە.

 هەروەها سەرچاوەکەمان باس لەوە دەکات کە کۆمپانیای Infinix تەکنەلۆژیای بارگاوی بێ وایەری 100W تاقیدەکاتەوە.  دیزاینێکی کویلێکی تایبەت بەخۆی لەگەڵدایە لەگەڵ باشترکردنی کارایی بارگاوی کردنەوە لەکاتێکدا هەم بەرگری ناوەوە و هەم کاتی لوتکە کەمدەکاتەوە

 بەپێی سەرچاوەی دزەپێکردنەکان، کۆمپانیای ئینفنیکس  لە9ی ئادار ئەم تەکنەلۆژیایە ڕادەگەیەنێت.ئەوەی  ماوەتەوە بزانین مۆبایلێکی نوێ دەبینین کە شانبەشانی بارگاوی کەرەوەیەکی 260W خراوەتە بازاڕەوە یان لەگەڵ ڤێرژنی دەستکاریکراوی Infinix Zero Ultra بەکاردەهێنێت.  لە هەر حاڵەتێکدا دڵنیایە تا کۆتایی ئەمساڵ ئەم تەکنەلۆژیایە لە بازاڕەوە لە کۆمپانیای ئینفنیکسەوە دەبینرێت.