دیجیتال میدیای سپێده
ئەمینداری گشتی یەکگرتوو پرسەنامەیەک ئاراستەی کەسوکارو بنەماڵەی ڕێزدارو قوتابی و هاوڕێ وسەرجەم یەکگرتوەکان وهاوڵاتیانی شەرەفمەندی بادینان دەکات
بسم اللە الرحمن الرحیم
من المؤمنین رجال صدقوا ما عاهدوا الله علیه فمنهم من قضی نحبه ومنهم من ینتظر وما بدلوا تبدیلا ،،
لەبەرامبەر هەواڵی وەفاتی کەسایەتی دیارو بانگخوازی دێرین وتێکۆشەری ڕێگەی خودا و ڕاوێژکاری ئەمینداری گشتی یەکگرتوو و یەکێک لەدامەزرێنەرانی یەکگرتوو ،جەنابی مامۆستا محمد صدیق دا بەدڵێکی حەزینەوە سرودی جاویدانی انا للە وانا الیە راجعون دەڵێینەوە ،
لەقاپی رەحمانیەتی خودا داوای ڕەحمەت و پلەی بەهەشتی بەرین بۆ ئەم مامۆستا خۆشەویستە ئەکەین ،
بۆکەسوکارو بنەماڵەی ڕێزدارو قوتابی و هاوڕێ وسەرجەم یەکگرتوەکان وهاوڵاتیانی شەرەفمەندی بادینان سەلامەتی و ئەجری فراوان وسەرفەرازی دەخوازین ..ژیانی پڕ بەرەکەت وجوانی ئەو مامۆستا ئازیزە جێگای شانازی وپێشەنگی ودڵدانەوەی هەموولایەکمانە ،
خودا ئەجری هەموولایەک زۆر بکات و دڵدانەوەو پاداشتمان بداتەوە و لەمامۆستای کۆچکردوو خۆش بێ وفردەوس بکاتە مەنزڵگای کۆتایی ..
انا للە وانا الیە راجعون
براتان
صلاح الدین محمد بهاءالدین
ئهمینداری گشتی یهكگرتووی ئیسلامی كوردستان