هاووڵاتییه‌ك له‌ناو شاره‌وانیى ڕانیه‌ خۆى سووتاند

دوایین نوێکردنەوە 2019-12-19 00:00:00 - سەرچاوە: باسنیوز

 


هاووڵاتییه‌ك له‌ناو شاره‌وانى ڕانیه‌ خۆى سووتاند، لێپرسراوى ڕاگه‌یاندنى شاره‌وانیى ڕانیه‌ زانیاری له‌باره‌ى ڕووداوه‌كه‌ ئاشكرا ده‌كات.

به‌شدار حه‌مید، لێپرسراوى ڕاگه‌یاندنى شاره‌وانى ڕانیه‌ به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند: "پێشنیوه‌رۆى ئه‌مڕۆ هاووڵاتییه‌ك مامه‌ڵه‌یه‌كى هێنا شاره‌وانى ڕانیه‌ و داواى كرد ڕێگه‌پێدانى بۆ بكه‌ین به‌ مه‌به‌ستى دروستكردنى خانوو له‌سه‌ر زه‌وییه‌كى زیاده‌ڕۆ".

گوتیشى: "به‌هۆى ئه‌وه‌ى داواكه‌ى ڕه‌تكرایه‌وه‌، هاووڵاـییه‌كه‌ له‌ناو بیناى شاره‌وانى ئاگرى له‌خۆى به‌ردا و دواى فریاكه‌وتنى و كوژانه‌وه‌ى به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردن ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ كرا".