ئه‌مینداری گشتی یه‌گرتوو پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی بنەماڵەی مه‌رحومی مامۆستا عبدالكریم علی ده‌كات

دوایین نوێکردنەوە 2023-03-19 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

بۆ كۆچی دوایی (مامۆستا عبدالكریم علی ) كه‌سایه‌تی دیار و بانگخوازی شاری كه‌ركوك ، به‌رێز مامۆستا صلاح الدین محمد بها‌ءالدین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووى ئيسلامى كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌ :
بسم الله الرحمن الرحيم
كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍ وَيَبْقَى وَجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلالِ وَالإِكْرَامِ
بۆ وەفاتی برای دێرین و بانگخوازی سەنگین، جەنابی مامۆستا عبدالکریم علی، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان پێشکەش بەبنەماڵەی مەرحوم وگشت کەسوکارو براو هاوبیرانی ئەکەین، لە قاپی لوتف وڕەحمەتی اللە داوای لێخۆشبوون و بەهەشتی بەرین بۆ مامۆستا و سەلامەتی و ئەجر و سەرفەرازی بۆ بنەماڵەو خزمان و برایان ئەکەم.. کۆتا یی غەم بێ
إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ
براتان
صلاح الدین محمد بهاءالدین
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان