دیجیتال میدیای سپێده
دەسەڵاتی دادوەری سعودیە داوای لەسەرجەم موسڵمانانی وڵاتەكەی دەكات ئێوارەی رۆژی سێشەممە بەدواداچون بۆ بینینی مانگی ڕەمەزان بكەن.
دادگای باڵا لەسعودیە لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەوان داواكارن هەمو موسڵمانان لەسەرتاسەری سعودیە بەدواداچون بۆ بینینی مانگی ڕەمەزان بكەن لەئێوارەی سێشەممە كەدەكاتە 29 مانگی شەعبان كەهاوكاتە لەگەڵ 21ی 3ی 2023ی زاینی.
دادگای باڵای سعودیە داوای لەهاوڵاتیان كردوە، بەچاوی ئاسایی یان لەڕێگەی دوربینەوە تەماشای مانگ بكەن، پاشانیش نزیكترین دادگای ناوچەكەیان ئاگادار بكەنەوە و وتەكانیان تۆماربكەن، یان پەیوەندی بەنزیكترین ناوەندەوە بكەن، بۆ ئەوەی یارمەتی بدەن وئەوەی بینیویانە بیگەیەننە نزیكترین دادگا.
بڕیارە هەر لەئێوارەی رۆژی سێشەممە 21مانگ، دیوانی وەقفی سونی عێراق ولیژنەی بینیی مانگ لەوەزارەتی ئەوقافی هەرێمیش، بۆ دیاریكردنی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز چاودێری مانگ بكەن وبڕیاری كۆتایی دەدات.