دیجیتال میدیای سپێده
سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند: لەماوەیەكی نزیك دەگەینە قۆناغی داماڵینی چەك لەهەموو هێزەكان وهیچ چەكێك لەدەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت بوونی نابێت.
محمد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ تۆری ئەلجەزیرە رایگەیاندوە: داواكارییەكانی سوننەكان لەعێراق مەحاڵ نین، بەلكۆ ئیستیحقاقە كەپێویست بوو لەساڵانی رابردوو جێبەجێكرابان.
راشیگەیاند: دەسەڵاتدارانی عێراق لەماوەیەكی نزیك دا دەگەنە قۆناغی داماڵینی چەك لەهەموو هێزەكان وهیچ چەكێكیش لەدەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت بوونی نابێت.
سودانی ئاماژەی بەوەشكرد: هێزەكانی چوارچووەی هەماهەنگی سەرپشكیان كردۆم بۆ دۆزینەوەی شێوازێك بۆ بوونی هێزە ئەمریكییەكان لەعێراق بۆ دوا رۆژێكی نزیك وعێراق پێویستی بەهێزی شەڕكەری بیانی نیە.
هەرچەندە لەماوەی دیدارێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی ووڵ ستریت جورناڵی ئەمریكی، لەكانوونی دووەمی رابردوو، سەرۆك وەزیرانی عێراق پشتیوانی لەبونی هێزەكانی ئەمریكای كردوە لەعێراق دا وهیچ خشتەیەكی كاتیشی بۆ كشانەوەیان دانەنراوە وجەختیشی لەوەكردۆتەوە كەهێزە بیانیەكان گرنگن بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لەوڵاتدا.