ده‌زگاى زانایان و زانسته‌ شه‌رعیه‌كان:"به‌داخه‌وه‌ هه‌ڵمه‌تى دژى ئیمان و ئه‌خلاق و شوناسمان كارى جدى له‌سه‌ر ده‌كرێ"

دوایین نوێکردنەوە 2023-03-22 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

ده‌زگاى زانایان و زانسته‌ شه‌رعیه‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌په‌یامه‌كه‌دا هاتوه‌، له‌م سه‌ره‌تاى وه‌رزى به‌هارو بارینى ڕه‌حمه‌تى بێ شمارى خواى میهره‌بانه‌دا ده‌سته‌ونه‌زه‌ر له‌ ده‌روازه‌ى كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى مانگى پڕمیهرو پیرۆزی ڕه‌مه‌زاندا ڕاوه‌ستاوین ، دڵ و ڕۆح هه‌ست و نه‌ستمان موشتاقى له‌ ئامێزگرتنى مانگى پیرۆزى ڕه‌مه‌زانه‌ .

ئاماژه‌شیان به‌وه‌كردوه‌، لێره‌وه‌ پیرۆزبایی گه‌رم و شایسته‌ ئاڕاسته‌ى هه‌موو موسڵمانانى جیهان و خه‌ڵكى ئیسلام په‌روه‌رى كوردستان به‌تایبه‌ت ده‌كه‌ین ، ڕه‌مه‌زان مانگى دابه‌زینى قورئانه‌ كه‌ شا خه‌ڵاتى خواى خالق و به‌ده‌سه‌ڵاته‌ ، مانگى ته‌وبه‌كارانه‌ كه‌ له‌ چڵكى تاوان و خراپه‌كارى خۆیان پاك ده‌كه‌نه‌وه‌ ، مانگى لرفه‌ى خواپه‌رستى و هه‌ڵمه‌تى جوان ئه‌دا كردنى به‌ندایه‌تیه‌ بۆ خواى خاوه‌نى بڕیارده‌رى بوونه‌وه‌ر.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، خه‌ڵكى ئیسلام په‌روه‌رى كوردستان به‌رپرسانى حكومى و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندى داره‌كان له‌م مانگه‌ پڕشكۆو پڕ له‌ ڕه‌حمه‌ته‌ى خواى گه‌وره‌ ده‌خوازین هه‌موومان به‌ ئاڕاسته‌ى ڕاست و دروست و پڕ خزمه‌ت و بۆ خه‌ڵك و نیشتمانمان ببزوێنین به‌ :

1.داوا له‌ حكومه‌ت و لایه‌نى به‌رپرس ده‌كه‌ین حاسیمانه‌ بڕیارى چاره‌سه‌رى قه‌یرانه‌ درێژخانه‌یه‌ كوشنده‌كانى ئه‌م میلله‌ته‌ بده‌ن و كوردستان بكه‌نه‌ نمونه‌ له‌به‌رجه‌سته‌كردنى به‌ها باڵاكان و سه‌قامیرى ئاشتى و خۆشگوزه‌رانى بنه‌بڕكردنى سته‌م و نادادى .

2.داوا له‌ زانایانى سه‌نگه‌ردارانى میحراب و مینبه‌ر ده‌كه‌ین ، خۆیان ئاسا ببنه‌ پارێزه‌رى ئیمان و ئه‌خلاق و شوناسی ڕه‌سه‌ن و جوانى ئه‌م میلله‌ته‌ ، چونكه‌ به‌داخه‌وه‌ هه‌ڵمه‌تى دژى ئیمان و ئه‌خلاق و شوناسمان كارى جدى له‌سه‌ر ده‌كرێ و به‌شێوازى نوێ قه‌ڵاچۆى كیان و شوناسمان ده‌كرێ ، ئه‌ركى زانایانه‌ شێرانه‌ له‌ سه‌نگه‌رى ئیمان و ئه‌خلاق پارێزگارى بكه‌ن ، هه‌روه‌ها دووربن له‌باسی خیلافات و وروژاندنى بابه‌تى نا پێویست و زیاده‌ڕۆییو كه‌مته‌رخه‌مى و مه‌نهه‌جى میانه‌ڕه‌وى كه‌ ڕێڕه‌وى قورئان و پێغه‌مبه‌ره‌ بگرنه‌به‌ر ( وجعلناكم أمة وسطا ) بكه‌ینه‌ پرۆگرامى دروستى خزمه‌ت كردن .

3.داوا له‌ خێزخوازان و خواپێداوانى كوردستان ده‌كه‌ین چاوو ده‌ستیان ئاوه‌ڵا بكه‌ن زیاتر بۆ هه‌ژارو كه‌م ده‌سته‌كان و سفره‌و خوانى فه‌قیران بڕازێنه‌وه‌ ، هه‌روه‌ك ساڵانى ڕابردوو كه‌ به‌خشینیان جێگه‌ى ڕێزو سوپاسه‌ ، ئاهو حه‌سره‌ت و خه‌مى هه‌ژارانیان گۆڕیوه‌ به‌ خه‌نده‌و كامه‌رانى .

4.داوا له‌ ڕاگه‌یاندن و سۆشیال میدیاكان ده‌كه‌ین هه‌موو به‌ ئاڕاسته‌ى كه‌ش و هه‌واى ئیمانى و خواپه‌رستى و چاوى پڕ له‌ فرمێسكى ته‌وبه‌كاران ببزوێن و، ڕێخۆشكه‌ر بن بۆ به‌هێزى ئیمان و ئه‌خلاقى ڕه‌سه‌نى ئه‌م میلله‌ته‌ .

5.داوا له‌ كاسبكارانى خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین گرنگى بده‌ن به‌ هه‌رزان فرۆشی و دژى گرانى و به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخى كاڵاكان بن و گرانفرۆشی حه‌رامبكه‌ن له‌سه‌رخۆیان و نمونه‌ى بازرگان و كاسبكارى به‌ ئیمان و موته‌قی پێش كه‌ش بكه‌ن ، و كاسپیه‌كه‌یان بكه‌نه‌ عیباده‌ت ، تا خواى گه‌وره‌ به‌ره‌كه‌ت و ڕه‌حمه‌تى خۆى ببارێنێ به‌سه‌ریاندا .

 

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

په‌یامى پیرۆزبایی...

له‌م سه‌ره‌تاى وه‌رزى به‌هارو بارینى ڕه‌حمه‌تى بێ شمارى خواى میهره‌بانه‌دا ده‌سته‌ونه‌زه‌ر له‌ ده‌روازه‌ى كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى مانگى پڕمیهرو پیرۆزی ڕه‌مه‌زاندا ڕاوه‌ستاوین ، دڵ و ڕۆح هه‌ست و نه‌ستمان موشتاقى له‌ ئامێزگرتنى مانگى پیرۆزى ڕه‌مه‌زانه‌ .

لێره‌وه‌ پیرۆزبایی گه‌رم و شایسته‌ ئاڕاسته‌ى هه‌موو موسڵمانانى جیهان و خه‌ڵكى ئیسلام په‌روه‌رى كوردستان به‌تایبه‌ت ده‌كه‌ین ، ڕه‌مه‌زان مانگى دابه‌زینى قورئانه‌ كه‌ شا خه‌ڵاتى خواى خالق و به‌ده‌سه‌ڵاته‌ ، مانگى ته‌وبه‌كارانه‌ كه‌ له‌ چڵكى تاوان و خراپه‌كارى خۆیان پاك ده‌كه‌نه‌وه‌ ، مانگى لرفه‌ى خواپه‌رستى و هه‌ڵمه‌تى جوان ئه‌دا كردنى به‌ندایه‌تیه‌ بۆ خواى خاوه‌نى بڕیارده‌رى بوونه‌وه‌ر .

ڕه‌مه‌زان دیارى گه‌وره‌و شیرینى خوایه‌ بۆ به‌نده‌كانى تا له‌مه‌یدانى خواپه‌رستى و خۆپاككردنه‌وه‌و خۆڕاستكردنه‌وه‌و خوا له‌خۆ ڕازی بكه‌ن ، خواى گه‌وره‌ش چاكه‌ى چاكه‌كاران به‌ هه‌زاران قات له‌ به‌نده‌كانى وه‌رده‌گرێت و دڵه‌كانیش ئه‌وین دارانه‌ گوێڕایه‌ڵى خواو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان ده‌بن.

خه‌ڵكى ئیسلام په‌روه‌رى كوردستان به‌رپرسانى حكومى و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندى داره‌كان له‌م مانگه‌ پڕشكۆو پڕ له‌ ڕه‌حمه‌ته‌ى خواى گه‌وره‌ ده‌خوازین هه‌موومان به‌ ئاڕاسته‌ى ڕاست و دروست و پڕ خزمه‌ت و بۆ خه‌ڵك و نیشتمانمان ببزوێنین به‌ :

1.داوا له‌ حكومه‌ت و لایه‌نى به‌رپرس ده‌كه‌ین حاسیمانه‌ بڕیارى چاره‌سه‌رى قه‌یرانه‌ درێژخانه‌یه‌ كوشنده‌كانى ئه‌م میلله‌ته‌ بده‌ن و كوردستان بكه‌نه‌ نمونه‌ له‌به‌رجه‌سته‌كردنى به‌ها باڵاكان و سه‌قامیرى ئاشتى و خۆشگوزه‌رانى بنه‌بڕكردنى سته‌م و نادادى .

2.داوا له‌ زانایانى سه‌نگه‌ردارانى میحراب و مینبه‌ر ده‌كه‌ین ، خۆیان ئاسا ببنه‌ پارێزه‌رى ئیمان و ئه‌خلاق و شوناسی ڕه‌سه‌ن و جوانى ئه‌م میلله‌ته‌ ، چونكه‌ به‌داخه‌وه‌ هه‌ڵمه‌تى دژى ئیمان و ئه‌خلاق و شوناسمان كارى جدى له‌سه‌ر ده‌كرێ و به‌شێوازى نوێ قه‌ڵاچۆى كیان و شوناسمان ده‌كرێ ، ئه‌ركى زانایانه‌ شێرانه‌ له‌ سه‌نگه‌رى ئیمان و ئه‌خلاق پارێزگارى بكه‌ن ، هه‌روه‌ها دووربن له‌باسی خیلافات و وروژاندنى بابه‌تى نا پێویست و زیاده‌ڕۆییو كه‌مته‌رخه‌مى و مه‌نهه‌جى میانه‌ڕه‌وى كه‌ ڕێڕه‌وى قورئان و پێغه‌مبه‌ره‌ بگرنه‌به‌ر ( وجعلناكم أمه‌ وسگا ) بكه‌ینه‌ پرۆگرامى دروستى خزمه‌ت كردن .

3.داوا له‌ خێزخوازان و خواپێداوانى كوردستان ده‌كه‌ین چاوو ده‌ستیان ئاوه‌ڵا بكه‌ن زیاتر بۆ هه‌ژارو كه‌م ده‌سته‌كان و سفره‌و خوانى فه‌قیران بڕازێنه‌وه‌ ، هه‌روه‌ك ساڵانى ڕابردوو كه‌ به‌خشینیان جێگه‌ى ڕێزو سوپاسه‌ ، ئاهو حه‌سره‌ت و خه‌مى هه‌ژارانیان گۆڕیوه‌ به‌ خه‌نده‌و كامه‌رانى .

4.داوا له‌ ڕاگه‌یاندن و سۆشیال میدیاكان ده‌كه‌ین هه‌موو به‌ ئاڕاسته‌ى كه‌ش و هه‌واى ئیمانى و خواپه‌رستى و چاوى پڕ له‌ فرمێسكى ته‌وبه‌كاران ببزوێن و، ڕێخۆشكه‌ر بن بۆ به‌هێزى ئیمان و ئه‌خلاقى ڕه‌سه‌نى ئه‌م میلله‌ته‌ .

5.داوا له‌ كاسبكارانى خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین گرنگى بده‌ن به‌ هه‌رزان فرۆشی و دژى گرانى و به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخى كاڵاكان بن و گرانفرۆشی حه‌رامبكه‌ن له‌سه‌رخۆیان و نمونه‌ى بازرگان و كاسبكارى به‌ ئیمان و موته‌قی پێش كه‌ش بكه‌ن ، و كاسپیه‌كه‌یان بكه‌نه‌ عیباده‌ت ، تا خواى گه‌وره‌ به‌ره‌كه‌ت و ڕه‌حمه‌تى خۆى ببارێنێ به‌سه‌ریاندا .

له‌كۆتاییدا له‌خواى به‌ڕه‌حم و میهره‌بان تكا ده‌كه‌ین مانگى ڕه‌مه‌زان پڕكات له‌خێرو به‌ره‌كه‌ت و خۆشی به‌هێزكردنى زیاترى په‌یوه‌ندى به‌نده‌كانى به‌خواى گه‌وره‌و ڕۆژووى هه‌مووان قبوڵ بفه‌رموێت و شیفاى نه‌خۆش و ده‌رده‌داران بدات و ئاشتى و سه‌قامگیرى زیاتر به‌ موسڵمانان ببه‌خشێت و به‌ره‌كه‌ت ببه‌خشێت به‌ ئیمان و ته‌مه‌ن و ژیان و ماڵ و منداڵى موسڵمانان و ته‌وبه‌كاران له‌سه‌ر ڕێگه‌ى خواناسی و خواپه‌رستى دامه‌زراو بكات ... أمین .

ده‌زگاى زانایان و زانسته‌ شه‌رعیه‌كان

22/3/2023