دیجیتاڵ میدیای سپێده
بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محمد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بڵاوكردەوە كە ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەكەیە: ﴿ شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْيَنُ هُدًي لِّلنَّاسِ ؤبَيِّنَاتٍ مِّنَ الْهُدَيٰ ؤالْفُرْقَانِ﴾ هاتنەوەی مانگی قورئان و بەهاری دڵان و ژیانەوەی گیان، مانگی ڕەمەزان لە هەموولایەك پیرۆز دەكەم، كە هاوزەمانە لەگەڵ ژیان و بەهاری نیشتیمان و بارانی ڕەحمەتی بەهاران.. بەهیوای ئەوەی پشت بەخودا بیكەینە وەرزی خۆپاككردنەوەو ئامرازی تەبایی و توێشووخستن بۆ ئایندەیەكی باشتر لەم ژیانەدا و بەهەشتی بەرین لە ژیانی نەبڕاوەدا، بیكەینە وەرزی ئاشتبونەوە لەگەڵ خوداو تۆبەكردن و پابەندبونەوە بە ڕێبازە مەزنەكەی پێغەمبەری سەروەرمان محمد درودی خودای لەسەربێت، بیكەینە كۆتایی غەفڵەت و لادان و سەرەتای داهاتوویەكی باشتر لەسەر ئاستی تاكەكان و سەرجەم كۆمەڵگەكەماندا.. هەروەها خاكی ئێمە خەڵات كراوە بەژینگەیەكی پاك و سروشتێكی پڕلەجوانی و سەروەت و سامانێكی خودایی زۆر.. پێویستە خۆشمان سوپاسی ئەم نیعمەتانە بكەین و ژیانمان بڕازێنینەوە بە ئەخلاقی جوان و پێكەوەژیان و ڕێز لەیەكگرتن و عەدالەت پەروەری و مرۆڤ دۆستی.. ڕەمەزان دەتوانێت ببێتە: *خولی سازدان و بەرهەمهێنانی ئەو جۆرە كەس و كەشە سازگارە.. *خولی ڕاهێنانی خۆنەوویستی و خواناسی و برایی.. *وەرزی پەشیمانی لەستەمكاری و لادان و خۆپەرستی و گەڕانەوە بۆ لای خوداو پابەندی بە ڕاستەڕێی ناسینی خوداو خزمەتی گەل و وڵات.. داواكارم لە خودای باڵادەست ئەم ڕەمەزانەمان لێ پیرۆز بكات و هەمووان لەبەرەكەت و فەڕی بەهرەمەند بكات، وڵات و نیشتیمان و گەلمان لە بەڵای خراپ و ستەمی ستەمكاران بەدوور بگرێت.. جارێكی تر هیواوی ڕەمەزانێكی پڕ خێرو بەرەكەت دەخوازم.. براتان صلاح الدین محمد بهاءالدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان 22-3-2023