عێراق: سەرجەم بڕیارەكانمان لە خاڵە سنورییەكانی هەرێم جێبەجێدەكەین

دوایین نوێکردنەوە 2023-03-24 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

سەرۆكی دەستەی خاڵەسنورییەكان ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ هەرێمی كوردستان كاردەكەن بۆ ئەوەی كێشە هەڵپەسێردراوەكان چارەسەربكەن و سەرجەم بڕیارەكانی باجی گومرگیش لەو خاڵە سنورییانە جێبەجێدەكرێن.

عومەر وائیلی، سەرۆكی دەستەی خاڵەسنورییەكانی عێراق لە لێدوانێكی تایبەتدا ڕایگەیاند: بڕیاری سەپاندنی باجی گومرگی نوێ لەدوای دەرچونییەوە جێبەجێدەكرێن و دەستەكەمان بەدواداچون بۆ ئەو بڕیارانە لەسەر فەرمانگەكان دەكات بە مەبەستی گەرەنتیكردنی جێبەجێكردنی بڕیارەكانی حكومەت.

لە درێژەی قسەكانیدا عومەر وائیلی دەڵێت: دەستەی خاڵەسنورییەكان ڕۆژانە بەدواداچون بۆ كاری فەرمانگەكان دەكات و بۆ دڵنیابونەوە لە بڕیارەكان كە بەشێوەیەكی یاسایی ڕێچكەی خۆی دەگرێت.