دیجیتاڵ میدیای سپێده
وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەنراوەکەدائاماژهی بهوهكرد، پەیوەندیی مێژوویی قوڵ لە نێوان عێراق و تورکیادا هەیە و بڕیارەکەی دادگای پاریس هیچ رێگرییەک لە بەردەم پەرەپێدان و باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە بەپێی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانیان و دەستوور و سەرەوەرییەکانیان دروست ناکات.
ئهوهشخراوهتهڕوو، لە پاش بڕیارەکەی دادگای پاریس بەپێی پابەندبوونەکانی کۆمپانیای سومۆ لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکان وەزارەتی نەوتی عێراق بە هاوبەشی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و تورکیا بە دوای میکانیزمی نوێدا دەگەڕێت بۆ هەناردەکردنی نەوت لە بەندەری جەیهانەوە.
ئهوهشهاتووه، لە پێناو هەناردەکردنی بڕی دیاریکراوی نەوت لە هەر کێڵگەیەکی نەوتەوە بۆ پاراستنی داهاتەکان و تەواوکردنی بودجەی 2023ی عێراق.
ههروهها وەزارەتی نەوتی عێراقی سوپاسی دادگای پاریسی کردووە کە بڕیارەکەی بە شێوەیەکی دادگەرانە داوە و مۆڵەتی بە لایەنی عێراقی و تورکی داوە، تاوەکو داکۆکی لە خۆیان بکەن و پارێزەر و نوێنەریان لە دانیشتنەکان ئامادەبێت.