دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئێوارەی دەوێنێ لەكەرتی رۆژئاوا، بەهۆی رووبەرووبوونەوەی نێوانیان لەگەڵ سەربازانی سوپای ئیسرائیل و هێرشەكانی جولەكە نیشتەجێكراوەكان، 7 هاوڵاتی فەڵەستینی برینداركران.
غەسان دەغلەس، بەرپرسی دۆسیەی جولەكەنیشتەجێكراوەكان رایگەیاندوە: سەربازانی سوپای ئیسرائیل چواردەوری شارۆچكەی نابلوسیان بەشێوەیەكی تەواو دایخستووە، و ژمارەیەك خاڵی سەربازیان لەچەند ناوچەیەك داندراوە، وهەروەها ژمارەیەك لەجولەكە نیشتەجێكراوەكانیش لەچەند ناوچەیەكی چواردەوری نابلوس كۆبوونەتەوە وهێرشیان كردۆتە سەر ماڵ وموڵكی فەڵەستینیەكان، بەهۆیەوە گرژی وئالۆزی دروستبووە ولەئەنجامدا 7 هاوڵاتی فەڵەستینی برینداركراون.
لە 2ی شوباتی رابردوو دا لەناوچەی حوارە هێرشەكانی جولەكە نیشتەجێكراوەكان بەپشتیوانی ئیسرائیل زۆربوە وبۆتە هۆی گیان لەدەستدانی هاوڵاتیەكی فەڵەستینی وبرینداربوونی دەیان كەسی دیكە وسوتاندن ولەنێوبردنی دەیان خانوو وئۆتۆمبێل، ئەمەش دوای كوشتنی دوو جولەكەی نیشتەجێكراو لەناوچەكە دا.
لەسەرەتایی ساڵەوە تا ئێسا سەربازانی سوپای ئیسرائیل وجولەكە نیشتەجێكراوەكان نزیكەی 90 فەڵەستینیان شەهید كردوە ولەبەرامبەریشی دا 15 جولەكە كوژراون.