ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا 1 ملیۆنی تێپەڕاند

دوا نوێکردنەوە: 2020-04-03 00:00:00 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

ئامارێکی زانکۆی جۆنس هۆپکینس ئاماژە بەوە دەدات ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهاندا 1 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە، ئەمەش لەکاتێکدایە ژمارەی توشبووان لە ئەمەریکا بەردەوام لە زیادبووندایە و هەروەها ژمارەی گیان لەدەستدانەکان لە ئیتاڵیا و فەڕەنسا تا دێت زیاتر دەبێت