ئاژانسی هەواڵی سانایی سوری بڵاویكردەوە: هێزە ئاسمانیەكانی ئیسرائیل هێرشێكیان بۆ سەر چوار دەوروری دیمەشقی پایتەخت ئەنجامداوە وبەهۆیەوە دوو سەربازی سوری برینداركراون.
سەرچاوەیەكی سەربازی سوریا، بۆ ئاژانسی سانا رایگەیاندوە: سەر لەبەیانیەكی زووی ئەمرۆ هێزە ئاسمانیەكانی ئیسرائیل هێرشی موشەكی لەجولانی داگیركراوەوە ئاراستەی چواردەوری شاری دیمەشقیان كردوە وبەشێك لەو موشەكانە لەلایەن بەرگری ئاسمانی سوریا خستوونەتە خوارەوە.
ئاماژەی بەوەشكردوە: بەهۆی ئەو هێرشە موشەكیەی ئیسرائیل دوو سەربازی سوریا برینداربون و زیانێكی ماددی زۆریشی هەبووە بۆ ناوچەكە.
لەسەرەتایی ئەم مانگەوە هێزە ئاسمانیەكانی ئیسرائیل بوردومانی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی حەلەبیان كرد وبەهۆیەوە بۆ ماوەی سێ رۆژ لەخزمەتكردن دەرچوو.