دیجیتاڵ میدیای سپێدە
بەگوێرەی كارنامەی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بریارە سبەی رۆژی یەك شەممە پەرلەمان خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسایی بەپارێزگاكردنی هەڵەبجە بكات وەك 19یەمین پارێزگای عێراقی.
سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق بڵاویكردۆتەوە: سبەی كاتژمێر 8:30 خولەكی شەو، پەرلەمان كۆدەبێتەوە ویەكێك لەبڕگەكانیشی، خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسایی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەكات.
لە 13ی ئاداری ئەم ساڵ نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، كەمحمد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران رێكارە كارگێڕییەكانی بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی پەسەند كردوە، وبەمەش هەڵەبجە دەبێتە 19هەمین پارێزگای عێراق.
پەرلەمانتارانی كورد بەكوتلە جیاوازەكانەوە سبەی هەوڵی خۆیان دەدەن بۆ ئەوەی لەپرۆژە یاسایی بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2023 دا لەرووی ئاوەدانكردن و وەبەرهێنان و رەخساندنی دەرفەتی كار بۆ شارەكە شوێنی بۆ بكرێتەوە.