فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسا، دوێنێ پۆستێكی ئەلیكترۆنی بۆ كۆمیسیۆنی ناوبژیوانانی فیدراڵی نارد وتێیدا داوایكردوە، لەكاتی بەربانگكردنەوەی یاریزانە موسڵمانەكاندا یارییەكان نەبڕدرێن.
لەپۆستە ئەلیكترۆنییەكەدا ئاماژەیان بەوەكردوە: تۆپی پێ بۆچوونی سیاسی، ئایینی، ئایدیۆلۆجی وسەندیكای یاریزانان لەبەرچاو ناگرێت.
ریزگرتن لەم بنەمایە لەئەستۆی هەموو لایەنەكاندایە. فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسی راشیگەیاندوە: ئەو كەسانەی سەرپێچی ئەو بڕگەیە دەكەن رەنگە سزا بدرێن.
دوای ئەوەی وردەكارییەكانی ئەو پۆستە ئەلیكترۆنییە لەرۆژنامەكاندا بڵاوكرایەوە، لەپلاتفۆرمە جیاوازەكان بەتایبەت لەتۆرە كۆمەڵایەتییەكاند كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.