خەندان-
جێنشینی حاکمی ئەبوزەبی و جێگری فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئیمارات لە کاتی مەراسیمێکی پێشوازیکردندا هەڵەیەکی "بێ مەبەست" بەرامبەر منداڵێک دەکات، بە سەردانیکردنی ئەو منداڵەش لە ماڵەکەیدا هەڵەکەی چاکدەکاتەوە.
هەفتەی رابردو لە کاتی پێشوازیکردنی لە محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە ژمارەیەک منداڵ وەکو پیشاندانی کلتوری ئەو وڵاتە و پڕۆتۆکۆڵی بەشێک لە وڵاتان لە ریزدا وەستابون، بۆ پێشوازیکردن لە هەردو بەرپرس، عائیشە محەمەد مزروعی لەو ریزەدا وەستاوە کە بن زاید بە لایدا تێدەپەڕێت.
عائیشە مزروعی هەوڵ دەدات تەوقە لەگەڵ محەمەد بن زایدا بکات لەوکاتەدا کە بەلایدا تێدەپەڕیت، بەڵام بن زاید نایبینێت و تێدەپەڕێت
سەردانەکەی جێگری فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئیمارات بۆ ماڵی ئەو منداڵە جگە لەوەی عائیشەی دڵخۆشکرد
سەردانەکەی جێگری فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئیمارات بۆ ماڵی ئەو منداڵە جگە لەوەی عائیشەی دڵخۆشکرد و بن زاید چەندین جار لە جێگەی تەوقە کردنێک چەندینجار دەستی عائیشەی ماچ کرد.
ئەو هەڵوێستەش کاردانەوەی لە ناو بەشێک لە بەکارهێنەرانی وڵاتانی عەرەبی دورستکرد و ئاماژەی بەوەدەکەن، ئەوانیش ئاواتەخواز بون سەرکردەیەکی وەکو بن زایدیان هەبێت کە بەدەم دڵتەنگ بونی منداڵێکەوە دەچێت و لە خەمی ئاوەدانکردنەوەی وڵاتەکەی دایە.