دیجیتاڵ میدیای سپێده
سهرچنار ئهحمهد ڕایگهیاند: بەداخەوە پێشنیازە یاسای مناڵە وونبووەکانی هەڵەبجە بەبیانوی بارگرانی دارایی لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە ڕەدکرایەوە و سەرۆکایەتی پەرلەمانیش هیچ هەڵوێستێکی لەسەر ڕەدکردنەوەکە نەبوو!
سهرچنار ئهحمهد له لێدوانێكیدا بۆ سپێده ڕایگهیاند: ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەکات، بەڵام پەرلەمانی کوردستان نەیتوانی کەمترین خزمەت بەهەڵەبجە بکات لەڕێی دەرچواندنی یاسایەک بۆ مناڵە وونبووەکانی هەڵەبجە.
ئاماژهشی بهوهكرد، بەداخەوە پێشنیازە یاسای مناڵە وونبووەکانی هەڵەبجە بەبیانوی بارگرانی دارایی لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە ڕەدکرایەوە و سەرۆکایەتی پەرلەمانیش هیچ هەڵوێستێکی لەسەر ڕەدکردنەوەکە نەبوو!.
باسی لهوهشكرد، بەپێی ئامارەکان 211 مناڵی وونبووی هەڵەبجەمان هەیە و دوای 35 ساڵ لەکیمیابارانکردنی شارەکە تا ئێستا 19 مناڵ دۆزراونەتەوە کە ئەویش خۆیان هەوڵیانداوە کەسوکارەکانیان بدۆزنەوە نەک حکومەتی هەرێم کە کەمتەرخەم بووە بەرامبەر بەهەڵەبجە.
ئهوهشیخستهڕوو، هیوادارین پڕۆژەیاساکەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ببێتە یاساو هەڵەبجەش وەک 19هەمین پارێزگای عیراق مامەڵەی لەگەڵدابکرێ و گرفتە کەڵەکەبووەکانی چارەسەربکرێ.