دیجیتاڵ میدیالی سپێده
سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا، ماتیوس مۆراویسکی ئاشكرایكرد، ئۆكراینا داوایكردووه ١٠٠ ئۆتۆمبێلی جه‌نگیی له جۆری رۆسۆماک لە پۆڵەندا بكڕێت.
ماتیوس مۆراویسکی سەردانی کۆمپانیای رۆسۆماکی لە شاری سیمیانۆڤیس سلاسکی لە باشووری پۆڵەندا كرد.
مۆراویسکی ئاماژەی به‌وه‌كرد پێشهاتی په‌یوه‌ست به ئۆتۆمبێلی جه‌نگیی رۆسۆماک لە چەند رۆژی رابردوودا هاتووته‌نه ئاراوه و رایگه‌یاند: "سوپای ئۆکرانیا ١٠٠ رۆسۆماک له ئێمه ده‌كرێت کە لە سیمیانۆڤیس سلاسکی دروستکراون. ئەمانە ئۆتۆمبێلی پلە یەکن و كڕینیشیان به هاوكاریی دارایی هه‌ریه‌ک له یەکێتیی ئەورووپا و ئەمریکا ده‌بێت".
سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوودا له وڵاته‌كه‌ی بەرهەمهێنانی چەک تاوی سه‌ندووه و، ئاشكرایكرد، ره‌نگە هه‌ریه‌ك لە سلۆڤینیا و سعوودیە داواكاری بۆ كڕینی رۆسۆماك پێشكه‌ش بكه‌ن.