كاربه‌ده‌ستانی نه‌رویج بڵاویان كرده‌وه، دوێنێ سێ جار لە شاری ترۆمسۆ باکووری وڵاته‌كه به‌فر هه‌ره‌سی هێناوه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه، چوار کەس به‌هۆی هه‌ره‌سی به‌فره‌وه گیانیان لەدەستداوە کە یەکێکیان گه‌شتیارێكی سلۆڤینی و یه‌كێكی دیكه‌یان گەشتیارێکی ئیتاڵییە و كه‌سێكیش بە سەختی بریندار بووە.
كاربه‌ده‌ستان باسیان له‌وه‌شكردووه ئەو گەشتیارانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ خلیسکێنەی سەر بەفر چوونەتە ناوچه‌كه.
بەپێی هەواڵی میدیا لۆكاڵییه‌كان، ئەمڕۆ هه‌ره‌سی بەفر لە ناوچەکە روویداوە.
هاوكات كاربه‌ده‌ستانی ئاسایش بڵاویانكرده‌وه، بەهۆی هه‌ره‌سی به‌فره‌وه خانوویه‌ك خزاوه‌ته نێو دەریاوە و زۆرێک لە رێگاکانی ناوچه‌كه بەڕووی هاتوچۆدا داخراون.
كاربه‌ده‌ستان هۆشدارییان داوه‌ته دانیشتووانی ناوچەکە به‌وه‌ی شوێنه داخراوەکان جێنەهێڵن.
لە په‌یامێكدا کە لە هەژماری تویتەری ئاسایشی نەرویجدا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە ئەو کەسانەی لە ژماره‌یه‌ك ناوچەی ترۆمسۆ دەژین، له ناوچه‌كه ده‌رباز ده‌كرێن.