بانکی ناوەندیی ئیسرائیل: "چاکسازییە دادوەرییەکان زیانی ١٣ ملیار دۆلاری لێدەکەوێتەوە"

دوایین نوێکردنەوە 2023-04-04 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

بانکی ناوەندیی ئیسرائیل، رایگەیاند بەهۆی چاکسازیی دادوەریی جێ مشتومڕی حکوومەت کە سەرۆکوەزیران، بنیامین ناتانیاهو دوای خستووە ئابووریی وڵاتەکە ساڵانە ١٣ ملیار دۆلار زیانی بەردەکەوێت.

لەو راپۆرتەی کە بانکی ناوەندی بڵاوی کردووەتەوە ئاماژە بەوە کراوە کە لە ئەگەری پەسەندکردنی چاکسازیی دادوەریی جێ مشتومڕی حکوومەت ئەوا ساڵانە ئابووریی وڵاتەکە ٤٧ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن شیکل کە دەکاتە (نزیکەی ١٣ ملیار و ١٦٠ ملیۆن دۆلار) زیانی بەردەکەوێت.

لە راپۆرتەکەدا، ئەوە خراوەتەڕوو کە بانکی ناوەندی بۆ نۆیەم جار سوود بەرزدەکاتەوە و گەیاندوویەتییە سەدا ٤،٥ و ئەمەش لە ساڵی ٢٠٠٧وە تا ئێستا بەرزترین ئاستە.

راپۆرتەکە، "باشترین" و "خراپترین" سیناریۆکانی ئابووریی ئیسرائیلی لەخۆگرتووە و تێێدا هاتووە:

"ناروونییەکی گەورە هەیە لە پێشبینییەکان سەبارەت بە دۆخی ئێستا بەهۆی پێواژووی یاسادانانی پەیوەست بە سستەمی دادوەریی".