ئەمڕۆ لە چل و سێيەمین ساڵیادی تاوانەکانی جینۆساید و بێسەروشوێنکردن و وڵاتبەدەرکردنی خوشک و برایانی کوردی فەیلیدا، بە ڕێز و شکۆوە یادی شەهیدان و قوربانييانى ئەو تاوانانە دەکەینەوە. ئەوهى دەرهەق بە کوردانی فەیلی کرا، پاکتاوێکی نەژادیی ڕەگەزپەرستانە بوو. تيایدا وێڕای بێسەروشوێنکردنی دەیان هەزار هاووڵاتیی بێتاوان، سەتان هەزاریشیان دووچاری ڕاگواستن و وڵاتبەدەرکردن و زەوتکردنی ماڵ و […]