ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی كۆشكی سپی ئاشكرایكرد: بڕیاری كەمكردنەوەی بەرهەمی نەوت لەلایەن وڵاتانی ئەندامی ئۆپیك وئۆپیك پڵەس گونجاو نییە.
جۆن كێربی رێكخەری پەیوەندییە ستراتیجییەكانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی كۆشكی سپی، لەبارەی بڕیاری كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن وڵاتانی ئەندامی ئۆپیك پڵەس، رایگەیاند: بەلەبەرچاوگرتنی نادیاریی بازاڕ، پێمانوایە كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لەئێستادا گونجاو نییە.
ئاماژەی بەوەدا: نرخی نەوت بەراورد بەساڵی رابردوو بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزینی بەخۆوە بینیوە، وجەختی لەوەكردەوە: ئەوان گرنگی بەنرخەكان دەدەن نەك بە بەرمیلەكان وبەردەوام دەبن لەوەی لەپێناو بەكاربەرە ئەمریكییەكاندا نرخەكان داببەزێنن.
كێربی باسی وردەكاریی گفتوگۆ دیپلۆماتییەكانی لەگەڵ سعوودیە لەوبارەیەوە كرد وئاماژەی بەوەدا: بڕیاری كەمكردنەوەی بەرهەمهێنان دروست نییە.
كێربی ئاشكرایكرد: ئەگەرچی رەنگە لەسەر هەموو شتێك هاوڕا نەبن، بەڵام سعوودیە هاوبەشێكی ستراتیجییە ولەزۆر بواردا پێكەوە كاردەكەن.