ئەو کەسانەی دەیانەوێ خۆیان بۆ ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران بپاڵێون دەتوانن سیڤییەکانیان بۆ پەرلەمانی کوردستان بنێرێن
دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو لێژنەى تایبه‌ت به كاراكردنه‌وه‌ى كۆمیسیۆن له په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاری دا دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران بکرێتەوە، لە ئەمڕۆوە تا ٢٠٢٣/٤/١٢، ئەو کەسانەی دەیانەوێ خۆیان بپاڵێون دەتوانێ سیڤییەکەی بۆ پەرلەمانی کوردستان بنێرێت.
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سیڤی پێشکەش ده‌كه‌ن پێویستە بەپێی ماددەی (٥) لە یاسای ژمارە ٤ی ساڵی ٢٠١٤، ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدابێت:.
١ - هاووڵاتیی كوردستان -عێراق بێ و به‌به‌رده‌وامی تێیدا نیشته‌جێ بێ.
٢ - به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ده‌بێت خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆیی بێت.
٣ - ته‌مه‌نی له (٣٠) سی ساڵ كه‌متر نه‌بێ.
٤ - خاوه‌ن ئه‌زموون بێت و توانا و ده‌ستپاك بێت و بێلایه‌نیی سه‌لمێنراوبێ.
٥ - خاوه‌ن ڕه‌فتار و ڕابردوویه‌كی چاك بێت و به تاوانێكی ئابڕووبه‌ر حوكم نه‌درابێت.
٦ - به‌شداریی نه‌كردبێ له‌و تاوانانه‌ی كه له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه پیلانی بۆ داڕیژرابێت یان ئه‌نجام درابێ بۆ سه‌ركوتكردنی گه‌لی كوردستان و گشت گه‌لانی عێراق و هه‌روه‌ها به‌عسی نه‌بووبێت به گوێره‌ی یاسای ژماره (١٨)ی ساڵی ٢٠٠٣.
٧ - ئینیتمای بۆ هیچ پارتێكی سیاسی نه‌بێ له‌كاتی ئه‌ندامییه‌تیدا له ئه‌نجوومه‌ن.