دیجیتاڵ میدیای سپێده
كەشناسی ههرێم ڕایگهیاند: شەپۆڵى باران بارینی بەلێزمە و هەورە تریشقە ههرێم دهگرێتهوه.
بەڕێوەبەرایەتی گتشی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هۆشدارىهكی بڵوكردهو ڕایگهیاند: لە ماوەى نێوان ڕۆژى دووشەممە تا ڕۆژى هەینى هەفتەى داهاتوو شەپۆڵێکى باران بارین روو لە ناوچەکەمان دەکات.
ئاماژهشیان بهوهكرد، لە ئەنجامى یەکگرتنى هەردوو نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەڕاست و تورکیا شەپۆڵێکى باران بارین سەرجەمى ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە.
ئهوهشیانخستهڕوو، رۆژى دووشەممە سەرەتا باران بارینى کەم لە ناوچەى جیاجیا دەبارێت و رۆژى سێشەممه و چوارشەممه و شەپۆڵى باران بارین بەهێز دەبێت بە گوێرەى نەخشەکانى بارانى پێشبینیکراو لەسەر ناوچەکەمان ئاستى دابارین بە شێوەى لێزمە باران و هەورە تریشقەو هەندێ کات بەرزبوونەوەى ئاستى ئاویش دەبێت لەگەڵ نزم بوونەوەى پلەکانى گەرما.