دیجیتاڵ میدیای سپێده
وەزیری دادی عێراق ڕایدەگەیەنێت، 80هەزار كەس لە بەندینخانەكانی عێراقدا زیندانی كراون و لەو ژمارەیە، هەشت هەزاریان سزای لەسێدارەدانیان هەیە.
خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق ڕایگەیاند، هەشت هەزار خەڵكی سڤیل بەتۆمەتی تیرۆر حوكمی سێدارەدانیان بۆ دەرچووە، بەڵام وەزارەتەكەیان ناتوانێت بڕیاری لەسێدارەدان لەم كاتەدا جێبەجێ بكات.
وەزیری دادی عێراق وتیشی: 20 هەزار لە خەڵكی سڤیل لە زیندانەكانی سەر بە وەزارەتی داد دان، جگە لەوەش 60 هەزاری دیكەش لە 28 بەندینخانەی وڵاتدا زیندانی كراون.
روونی دەكاتەوە، جێبەجێكردنی سزای لەسێداردان بە بڕیاری سەرۆكایەتی كۆمار دەبێت نەوەك بە داواكاری و فشاری لایەنە سیاسییەكان.