نێچیرڤان بارزانی: چارەسەری عێراقی، باشترین چارەسەرە

دوا نوێکردنەوە: 2023-04-08 00:00:00 - سەرچاوە: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە 8/4/2023 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە بەغدا بەشدارى له‌ ڕێوڕەسمی چل و دوو ساڵەی دامەزراندنی ڕێكخراوی بەدردا كرد كە هەریەك لە بەڕێزان سەركۆمار، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدراڵ و ژمارەیەك وەزیر و بەرپرسانی حكوومی و لایەنە سیاسییەكانی عێراق ئامادەى بوون. لە ڕێوڕەسمەكەدا، سەرۆك نێچیرڤان بارزانی وتەیەكی پێشكەش كرد، […]