دیجیتاڵ میدیای سپێده
مهكتهبی سكرتاریهتی گهشهپێدانیانی قوتابیانی كوردستان بهیاننامهیهكی بڵاو كردهوه و رایگهیاند: ڕێکخراوی گەشەپێدان خۆبەخشانە و خۆنەویستانە بیست و نۆ ساڵە، کاری خۆی بەوپەڕی پیشەییانە و دڵسۆزانە لە تەواوی کوردستانی دڵگیردا ئەنجام دەدات، و وەک یەکێک لە رێکخراوە پێشەنگەکانی کایەی قوتابیان بە پرۆژە و کاری پڕ داهێنانەوە لە خەبات و خزمەت بەردەوامە.
ئاماژهشیان بهوهكرد، ئەندامەکانیشی هەمیشە نموونەی جوانی پەروەردە، و مەعریفەخوازی و زانستپەروەری بووین لە نێو ناوەندەکانی خوێندندا. پەروەردەکراوانی قوتابخانەی گەشەپێدان هەمیشە نمونەی ئاکاری باڵا و ڕەوشتی جوانی دیندارانە، و کوردەوارییانەی نێو کۆمەڵگەی خۆیانن.
دهقی بهیاننامهكه:
بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان
قوتابیانی خۆشەویست..
ئەندامان و لایەنگر و دڵسۆزان گەشەپێدان.
بیست و نۆیەمین ساڵوەگەڕی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی گەشەپێدان لە پێشرەوانی ئەم کاروانە، ئێوەی خۆشەویست و قوتابیانی تەواوی کوردستان پیرۆز دەکەین، لە پەروەردگار داواکارین هاوکاری هەموولایەک بێت بۆ زیاتر خزمەتکردنی قوتابیان و لاوانی ئەم نیشتیمانە.
بەڕێزان..
ڕێکخراوی گەشەپێدان خۆبەخشانە و خۆنەویستانە بیست و نۆ ساڵە، کاری خۆی بەوپەڕی پیشەییانە و دڵسۆزانە لە تەواوی کوردستانی دڵگیردا ئەنجام دەدات، و وەک یەکێک لە رێکخراوە پێشەنگەکانی کایەی قوتابیان بە پرۆژە و کاری پڕ داهێنانەوە لە خەبات و خزمەت بەردەوامە. و ئەندامەکانیشی هەمیشە نموونەی جوانی پەروەردە، و مەعریفەخوازی و زانستپەروەری بووین لە نێو ناوەندەکانی خوێندندا. پەروەردەکراوانی قوتابخانەی گەشەپێدان هەمیشە نمونەی ئاکاری باڵا و ڕەوشتی جوانی دیندارانە، و کوردەوارییانەی نێو کۆمەڵگەی خۆیانن.
پشتیوان بەخودا، و پاشان بە هەوڵی هەموولا گەشەپێدان لە داهاتووشدا هەر لە سەرمەشقی هیمەتبەرزی و بیر و پرۆژەی ناوازەی پڕ لە جوانییدا دەمێنێتەوە..
خۆشەویستان..
ئەم ساڵیادە دەکەینە دەرفەتێک و ڕوودەکەینە لایەنە پەیوەنددارەکانی پەیوەست بە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان:
١. دوورخستنەوەی دەستی حیزب لە ناوەندەکانی خوێندن و بەکارنەهێنانی حەرەمی پیرۆزی خویندن بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی حیزبی و ڕێکخراوەیی، کە لە زۆرێک لە ناوەندەکانی خوێندندا تا ئێستایش بوونی هەیە، بە بیانووی ناشایستەوە و ناجۆرەوە..
٢.داواکارین وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بە ئەرکی سەرشانی خۆی هەستێت و پرۆسەی پەروەردە و فێکردن لەو قەیرانەی توشیبووە ڕزگاربکات و لە ڕێگەی گوێگرتن لەشارەزایان و دڵسۆزانەوە و پرۆسەکە بخەنەوە سەرشاڕێی تەندروست و پێشکەوتنخوازی لە رێگەی دۆزینەوەی میکانیزمی سەردەمییانە، و دامەزراندنی مامۆستای لێزان و پێبووی نوێ..
٣. پێویستە وەزارەتی دارایی پشتیوان و هاوکاری تەواوی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم بێت لە رێگەی پێدانی موچە نەدراوەکانیان، و گەڕانەوەی سیستەمی پلەبەرزکردنەوە و شایستە داراییەکانیان، تا هەموو پێکەوە زیاتر لە خزمەت پرۆسەدابن..
٤. پێویستە وەزارەتی دارایی بە زووترین کات دەرماڵەی قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگەکان دابەش بکات و قەرەبووی مانگەکانی ڕابردوو بکاتەوە، چونکە قوتابیان و کەسوکاریان لە دۆخێکی پڕ دژواریدان..
٥.داواکارین وەزارتی خوێندنی باڵا بۆ ئەمساڵیش کورسی تەواوی خوێندن لە نێو زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ دەرچووانی پۆلی ١٢ دابین بکات، و زیاتر گرنگی بدات بە مەعریفەتخوازی و بەهای بڕوانامە و دەرفەتی کار و دامەزراندن، هەروەها داواکارین کرێ و کورسی پارالێڵ، کەمبکرێتەوە، و لە بەرامبەردا ژمارەی کورسی خوێندنی خۆڕایی زیاتر بکرێت.
لە کۆتاییدا قوتابیانی خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە ئێمە لەگەشەپێدان وەک هەمیشە، بەپرۆژە و پلانەکانمان پاڵپشت و هاوکاری تەواوی ئێوەی خۆشەویست دەبین لە کوردستانی ئازیزدا.
هەر شەکاوەبێت دروشمەکانی (پەروەردە و زانست و داهێنان)..
مەکتەبی سکرتاریەتی گەشەپێدان
٩- ٤- ٢٠٢٣ هەولێر