سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌ركۆمار دۆخى وڵات تاوتوێ ده‌كات

دوا نوێکردنەوە: 2023-04-08 00:00:00 - سەرچاوە: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان

ئيواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2023/4/8 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌غدا، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز د. عه‌بدوله‌تيف ڕه‌شيد سه‌ركۆمارى عێراقى فيدراڵى كۆبووه‌وه‌. له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراقيان بۆ ده‌سپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان به‌ هه‌نگاوێكى ئه‌رێنى له‌ قه‌ڵه‌م دا كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى عێراقدايه‌ و هيوايان خواست ڕێگه‌ خۆش بكات […]