دیجیتاڵ میدیای سپێدە
بە بۆنەی 29هەمین ساڵیادی دامەزراندنی رێكخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی كوردستان مامۆستا سەلاحەددین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، پەیامێكی پیرۆزبایی لە تۆڕی كۆمەلایەتی تویتەر ئاراستەی ئەو رێكخراوە كردووە و تێدا نوسیویەتی، هەڵكردنی چرای زانست وداهێنانی ڕێكخراوی گەشەپێدانی قوتابیان پیرۆز دەكەم،لەو ڕێكخراوە چالاك وخەمخۆرەی كەجوانترین خزمەت بەو توێژی قوتابیان دەكات كە توێكی گرنگ وكاریگەرە لە كۆمەڵگە.
ئەمینداری گشتی یەكگرتوو هیوا خوازە كۆسپەكانی سەر رێگای خەباتی رێكخراوی گەشەپێدان كۆڵیان پێ نەدات و لە هیممەت و هەڵمەتیان بەرەو لوتكە پاشەكشێ نەكەن.