بەرگری شارستانی سلێمانی ڕێنمایی بەپەلە بۆ رووبەرووبونـەوەی بارانــی بەلێزمە بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، پێوستە هەموو ماڵێک بۆری ئاوەڕۆی موڕەجەعی بۆ دابنێت لە دەرەوەی ماڵی خۆی ،تا لە کاتی پڕبـوونی مەنهۆڵی گەڕەکدا نەگەڕێتەوە ناو خانوەکەی
ئەمڕۆ دووشەممە 10-4-2023 بەرگری شارستانی سلێمانی ڕێنمایی لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە: بە پشت بەستن بەو پێشبینیە زانستیەی لە لایەن بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی کە هۆشداری داوە لە بارەی شەپۆلێکی باران بارینی بەلێزمە و بوونی هەورە تریشقە لە ڕۆژانی داهاتوودا کە بە پێی نەخشەکە سەرجەم ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە،
ئێمە وەک بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی سەرجەم تیمەکانمان لە ئامادەباشی پێشوەختەدان خوانەکردە بۆ هەر ڕوداوێکی نەخوازراو تۆ هاوڵاتیش پێویستە ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکەی
۱- پێوستە هەموو ماڵێک بۆری ئاوەڕۆی موڕەجەعی بۆ دابنێت لە دەرەوەی ماڵی خۆی ،تا لە کاتی پڕبـوونی مەنهۆڵی گەڕەکدا نەگەڕێتەوە ناو خانوەکەی ،
۲- ئەو ماڵانەی گەراجی دفن یا نهۆمێکی خانوەکەیان چاڵە لە ئاستی جادەوە پێویستە حەوزێکی مەتر موکەعەب دروست بکات و موزەخەی تایبەتی ئاو سەحب کردن دابنێت لە ناوی دا بە حەرەسی زیرەکەوە ،هەرکات ئاو هاتە ژوورێ ئۆتۆماتیکی خۆی بکەوێتە کار نەهێڵێت ئاو گـــل بێتەوە،
۳- پاکردنەوەی مەنهۆڵی ناو ماڵ لە زیخ و بەرد قوڕ و پیسی ،هەروەها لابردنی سەر گونجەکان لە سەربان و حەوشە تاکو ئاو بە ڕێژەیەکی زیاتر بڕوات،
٤- پاک کردنەوەی سەربان و حەوشە لە گەڵا و عەلاگە و مەقابا تا لە کاتی باران بارین دا نەچنە بەردەم مەنهۆڵ و گونجەکان ،
٥- ئەو ماڵانەی لە گەڕەکی لاوەکی دان ئاوی شەقامێکی سەرەکی دێتەوە سەری ،پێویستە ڕێڕەوی ئاوەکە بگۆڕن بۆجێگەیەکی گونجاوتر لە ڕێگەی فـــەردە لــــم ، وەیان تاسە دانان بە کۆنکرێت ئاستی بەرزی و نزمی تاسەکە لە ژێر چاودێری یاساکانی هاتووچۆدا ،
٦- کوژانەوەی سەرچاوەی کارەبا لەو جێگەیەی ئاوی تێدا
کۆبۆتەوە و ئەندامانی خێزانەکە قاچیان لە ناوی دایە و خەریکی دەرهێنانی ئاوەکەن،،چونکە مەترسیدارترین ڕووداو ئەوەیە ئاو بگاتە ئاستی سویچ پلاک و کارەبا بچێتە سەر ئاوەکە،
۷- ئەو ماڵانەی ساڵانە دووچاری هاتنە ژوورەوەی لافاو دەبن و هیچ ئامادە سازیەکیشیان لەم ڕێنماییانە نەکردووە بۆ خۆپاراستن،،پێویستە کەلوپەلی کارەبای و بەنرخ ئاڵتون و پارە لە جێگەی نزمدا دانەنێن ،،تاکو ڕووداوەکەش ڕوویدا زەرەروو زیان کەمتر بێت ،
٨- ئەوەش بزانە هاوڵاتی خۆشەویست سەلامەتی خۆت و ماڵ و مناڵ و ئەندامانی خێزانت لە پێش هەموو شتێکەوەیە گەر هیچت پێ نەکرا باشترین شت ئەوەیە بێیتە دەرەوە بچیتە جێگەیەکی سەلامەت.