له‌ كه‌ناراوه‌كانی خۆرئاوای توركیا 113 كۆچبه‌ر رزگاركران

دوایین نوێکردنەوە 2023-04-11 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

له‌ كه‌ناراوه‌كانی ئیزمیر، خۆرئاوای توركیا 113 كۆچبه‌ری نایاسایی كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یۆنانه‌وه‌ بۆ ئاوه‌كانی توركیا نێردرابوونه‌وه‌ رزگاركران و ٢٦ كۆچبه‌ریش ده‌ستگیركران.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی توركیادا بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، دوای گه‌یشتنی زانیاریی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ر له‌سه‌ر به‌له‌مێكی پلاستكین له‌ كه‌ناراوه‌كانی شارۆچكه‌ی چه‌شمه‌، به‌له‌مێكی فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه‌ كراوه‌.

٣٣ كۆچبه‌ری نایاسایی كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یۆنانه‌وه‌ بۆ ئاوه‌كانی توركیا نێردرابوونه‌وه‌، رزگاركران.
هاوكات ٨٠ كۆچبه‌ری نایاسایی له‌ كه‌ناراوه‌كانی دیكیلی سه‌ربه‌ ئیزمیر كه‌ ئه‌وانیش له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یۆنانه‌وه‌ بۆ ئاوه‌كانی توركیا ره‌وانه‌ كرابوونه‌وه‌، گه‌یه‌ندرانه‌ وشكانی.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ له‌ كه‌ناراوه‌كانی شارۆچكه‌ی فۆچا سه‌ربه‌ ئیزمیر، تیمه‌كانی فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان به‌له‌مێكیان راگرت و ٢٦ كۆچبه‌ری نایاسایی سه‌ر به‌له‌مه‌كه‌یان ده‌ستگیركرد كه‌ به‌ نیازبوون به‌ رێگه‌ی نایاسایی خۆیان بگه‌یه‌ننه‌ یۆنان.
كۆچبه‌ره‌ نایاساییه‌كان دوای رێكاره‌كان راده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ له‌ پارێزگاكه‌ كران.