بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا کارمەندانی تەندروستی لە سوید کاتی کارکردنیان زیاتر دەکات

دوا نوێکردنەوە: 2020-04-03 00:00:00 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

شاری ستۆکۆلم بڕیارێکی نائاسایی ڕاگەیاندووە کە بە پێی ئەو بڕیارە ڕێگە دەدرێت کارمەندانی نەخۆشخانەکانی چاودێری ورد کاتی کارکردنیان زیاتر بکرێت. ئەمەش لە کاتێکدایە کە ژمارەی حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆڤد19 و مردن بەهۆیەوە هەتادێت پایتەختی سوید و ناوچەکانی تر زیاتر دەبێت.