دیجیتاڵ میدیای سپێده
پسپۆڕانی بواری نەوت و ئابوری بەدوری دەزانن عێراق لەئایندەیەكی نزیكدا بتوانێت سوتاندنی غازەكەی ڕابگرێت, بەهۆی ئەو بەهەدەردانە گەورەیەی لەو بوارەدا هەیە.
ڕۆژنامەی (الصباح) ڕایگەیاندووە،"بەهۆی پێداوێستی زۆری وێستگەكانی كارەبا, هاوردەكردنی غاز لەئێرانەوە بەردەوام دەبێت سەرەڕای ئەو تێچووە زۆرەی هەیەتی لەسەر بودجەی گشتی".
ئاماژە بەوەشدراوە،"پسپۆڕانی بواری نەوت و ئابوری بەدوری دەزانن عێراق لەئایندەیەكی نزیكدا بتوانێت سوتاندنی غازەكەی ڕابگرێت, بەهۆی ئەو بەهەدەردانە گەورەیەی لەو بوارەدا هەیە".
ڕێكخەری نیشتمانی شەفافیەت لەپیشەسازییەكانی دەرهێناندا دەڵێت،" قەبارەی ئەو غازەی لەعێراق دەسوتێت بەزیاتر لە (17)ملیۆن مەتر سێجای ساڵانە مەزەندە دەكرێت, كە لە ڕیزبەندی دووەم وڵاتی جیهاندایە بۆ سوتاندنی غاز, وێڕای زیانە دارایی و ژینگەییەكانی."
نەبیل مەرسومی پسپۆڕی بواری ئابوری ڕایگەیاندووە،"عێراق لایەنی كەم تا پێنج ساڵی داهاتوو وەك هاوردەكاری غاز دەمێنێتەوە, ڕەنگە زیاتریش بخایەنێت ئەگەر وێستگەی زیاتری كارەبای غازی دابمەزرێنرێت".
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەكە،"قسەكردن لەسەر سفركردنی سوتاندنی غاز لەماوەی دوو ساڵی داهاتوودا جۆرێكە لە سەراب, چونكە ئەو بڕەی لەئێستادا بەرهەمی دەهێنێت لە(43%) پێداویستیەكانی ناوخۆ دابین دەكات،عێراق لەئێستادا ساڵانە نزیكەی (7-8)ملیۆن تۆن غاز لەئێرانەوە هاوردە دەكات".
هەروەها هاتووە،"لایەنی كەم تاساڵی (2027) عێراق پێویستی بەهەناردەكردنی غازە, تەنانەت ئەگەر پرۆژەكانی غازی باشوریش تەواوبێت كە لەگەڵ كۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی ئیمزای كردون".عێراق تا پێنج ساڵی تریش ناتوانێت دەستبەرداری غازی ئێران بێت".