جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: كاری لەپێشینەی بودجە، رەخساندنی هەلی كارە بۆ گەنجان.
موحسین مەندەلاوی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: بۆ ئەمساڵ كاری لەپێشینەی بودجە، بەپلەی یەكەم چالاككردنەوەی كەرتی تایبەتە، بۆ ئەوەی رەخساندنی هەلی كار بۆ گەنجان زیاتر ببێت.
وتیشی: لەئێستادا تەنیا تاوتوێكردنی بڕگەكانی بودجە ماوەتەوە و، دەبێت تەواو بكرێت بۆ خێراكردنی خوێندنەوەی دووەم لەرۆژانی داهاتوودا، هەروەها ئەنجوومەنی نوێنەران پشتگیری لەسیاسەتی حكومەت دەكات، سەبارەت بەلێخۆشبوونی باج وكەمكردنەوەی رێژەی سوودی قەرزەكان، تاوەكو بتوانن خزمەتێكی زیاتر بەتوێژی گەنجان وهاوڵاتیان بەگشتی بكەن.