دیجیتال میدیای سپێده
بههۆی پێشبینیهكانی كهشناسی كه گوایه شهپۆلێكی چڕی بارانبارین ههیه تهندروستی سلێمانی سەرجەم تیمەکانی خسته حاڵەتی ئامادەباشی.
دهقی بڵاوكراوهكهی تەندروستی سلێمانی:
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی شەپۆلێکی چڕی بارانبارین ئەگەر دابارینی زۆر باش هەیە لە ماوەکانی داهاتوودا، ئێمە وەك بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەسەر فەرمانی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بەمەبەستی بەهانا وەچوونی هاوڵاتیان لەکاتی پێویستیان بەتیمە تەندروستیەکان لەئیستادا لەڕێگەی( 23) تیم سەرجەم تیمەکانی فریاکەوتنی تەندروستی لە ناوشاری سلێمانی لەحاڵەتی ئامادەباشیدان داوا لەهاوڵاتیانی بەڕیز دەکەین لەکاتی پێوستیان بە تیمی تەندروستی لەڕێگەی ژمارە 122 پەیوەندی بکەن لەکەمترین کاتدا تیمەکانمان ئامادەدەبن .
به هیوای سەلامەتی و تەنـدروستی باش .
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ب.گ.تەندروستی سلێمانی،