وەزیری دەرەوەی میسر ڕۆژی پێنجشەممە داوای لە تورکیا کرد هێزەکانی لە سوریا بکشێنێتەوە و جەختی کردووەتە لەسەر بەردەوامی گرژی و ئاڵۆزییەکان سەرەڕای هەوڵەکانی ئەم دواییە بۆ چاککردنەوەی پەیوەندییەکانی. سامح شوکری وەزیری دەرەوەی میسر سەردانی ئانکەرەی کرد بەمەبەستی سێهەمین وتووێژ لەمەوەی دوو مانگدا لەگەڵ مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیادا. پەرەسەندنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لە کاتێکدایە کە تورکیا مانگێک پێش هەڵبژاردنەکانی وڵاتەکەی لە قەیرانێکی ئابووریدا نوقم بووە و هەوڵدەدات پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆمەڵێک وڵاتی عەرەبی ئاسایی بکاتەوە کە لە دەیەی ڕابردوودا ڕکابەرییان لەگەڵدا دروستکردووە. شوکری خواستی قاهیرەی دووپاتکردەوە بۆ بەردەوامبوون لە باشترکردنی پەیوەندییەکانی، کە لەدوای دەرکردنی محەمەد مورسی سەرۆکی ئیسلامیی میسر و هاوپەیمانی تورکیا لە ساڵی 2013دا، تێکچوو. بەڵام لەگەڵ ئەو خواستەشدا بابەتی سوریاشی هێنایە ئاراوە، کە تورکیا هێزی سەربازی هەیە و پشتیوانی سەرهەڵداوان دەکات لە شەڕی ناوخۆی ئەو وڵاتەدا. شوکرى دوای وتووێژەکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا گوتی "داوامکرد دەبێت سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سوریا بپارێزرێت. و وتم پێویستە زلهێزە بیانییەکان لە خاکی سوریا بکشێنەوە". هەروەها بوونی هێزی تورکیا لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا هەوڵەکان بۆ دانانی لوتکەی ئاشتی لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری تورکیا ئاڵۆزتر دەکات. میسر و حکومەتەکانی دیکەی وڵاتانی عەرب پەیوەندییەکانیان لە هەوڵی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیاندان لەگەڵ دیمەشقدا ئەمەش نیگەرانی لە واشنتن دروست کردووە. شوکری لەم مانگەدا بۆ یەکەمجار لە دوای دەستپێکردنی شەڕی ناوخۆ زیاتر لە دە ساڵ لەمەوبەر لە قاهیرە پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی سوریا کرد. بەڵام ئەسەد بۆ دانوستانەکانی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، کە ئامانجێکی ئەم دواییەی ئانکەرەیە، کشانەوەی هێزەکانی تورکیای وەک مەرج داناوە. چاوشئۆغڵو هەڵوێستی لەمێژینەی تورکیای دووپاتکردەوە کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی "تیرۆر" پێویستی بە ئامادەبوونی سەربازی تورکیا هەیە. چاوشئۆغڵو وتی "دەبێت دڵنیابین لەوەی لەوێوە هیچ مەترسییەک بۆ سەر ئێمە نییە." تورکیا جگە لە پاڵپشتیکردنی یاخیبوانی تورکیا زنجیرەیەک هێرشی سەربازیشی بۆ ناو سوریا ئەنجامداوە، بە پلەی یەکەم بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک. سەرچاوە: فرانس پرێس