بهشدار حهسهن، پارێزهری دهستگیركراوانی بادینان رایگهیاند، ئەمڕۆ کەیسێکی دیكه بۆ ڕۆژنامەنوس شێروان شێروانی کرایەوە و هێنرایە دادگای لێکۆڵینەوەی دەشتی هەولێر لە کەسنەزان
بهشدار حهسهن، پارێزهری دهستگیركراوانی بادینان لە لێدوانێكیدا رایگهیاند گوایە لە ڕێکەوتی ٢٣/٦/٢٠٢٣ شێروان شێروانی هەڕەشەی لە ئەفسەرێکی زێرەڤانی لە ناو چاکسازی گەورانی هەولێر کردوە و بۆیە پەڕاوێکی تری ليکۆڵینەوەیان بۆ کردۆتەوە لە بنکەی پۆلیسی کەسنەزان بە پێی مادە ٢٢٩ لە یاسای سزاکانی عێراقی وە شێروان شێروانیان هێناوەتە بەردەم بەڕێز ادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی دەشتی هەولێر لە کەسنەزان
ئەوەشی خستەڕوو: بەهۆی ئەوەی نە خودی شێروان و نە تیمی پارێزەران ئاگادار نەبوینە کە ئەمڕۆ دەهێرێتە دادگا شێروان ووتەی نەداوە و بەڕێز دادوەریش دوایخستوە و بڕیاری داوە کە بە حزوری پارێزەرەکانی ووتەی لێوەربگیريت