لە سوریا لە ئەنجامی هێرشی داعشدا ٤١ کەس کوژران

دوایین نوێکردنەوە 2023-04-17 00:00:00 - سەرچاوە: ANF

لە سوریا چەتەکانی داعش رۆژی یەکشەممە هێرشیان کردە سەر ئەو شوانکارانەی سەرقاڵی کۆکردنەوەی دومەڵان بوون. لە ئەنجامدا ٤١ کەس کوژران کە ٢٤ کەس مەدەنی بوون، هەروەها ٢٥٠ سەر مەڕوماڵاتیش لەناو چوون.