لە میانی شەڕ و پێکدادانی نێوان سەربازانی سوودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا، مووشەکێک کەوتە سەر ماڵی وەزیری کانزاکان، محەمەد بەشیر بەهۆیەوە دوو کەس لە خێزانەکەی کوژران.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوەکانی وەزارەتی کانزاکانی سوودان دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، دوو مووشەک کەوتووەتە سەر ماڵی وەزیری کانزاکان، محەمەد بەشیر لە ناوچەی خەرتوم بەحری.
لە رووداوەکەدا، دوو کەس لە خێزانی وەزیرەکە کوژراون و سێی دیکەش برینداربوون کە دووانیان پاسەوان بوون.
وەزیری کانزاکان لەو رووداوە بە سەلامەتی رزگاری بووە.
لە شەڕ و پێکدادانەکانی دوێنێی خەرتومی پایتەختدا، وەزارەتی کانزاکان کرایە ئامانج.